یکشنبه بیست و ششم خرداد 1387 کاتژمێر 23:6
كوردستان‌و كورد: 57 رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران به ده‌ركردنی راگه‌یه‌نراوێك داخستنی ئه‌نجوومه‌نی ژیاری كرمانشانیان مه‌حكوم كرد‌و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی داخستنی ئه‌و رێكخراوه‌یه بوون.
درێژه ی بابه ت
یکشنبه بیست و ششم خرداد 1387 کاتژمێر 23:4
كوردستان‌و كورد: جه‌لال جه‌لالی‌زاده نوێنه‌ری پێشووی شاری سنه له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی به تۆمه‌تی پڕ‌وپاگه‌نده دژی نیزام به ساڵێك زیندانی مه‌حكووم كرا. دادگایه‌ك له شارستانی تاق قه‌ڵا له پارێزگای گوڵستان هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری ئێران جه‌لالی‌زاده‌ی به‌وه تاوانبار كردووه كه له وتارێك دا كه له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی سوننی مه‌زهه‌بی ئه‌و شاره‌دا پێشكه‌شی كردووه
درێژه ی بابه ت
یکشنبه بیست و ششم خرداد 1387 کاتژمێر 23:1
ئێقباڵ سهفهریله هه‌وتوه‌کانی ڕابردودا شاندێکی ئه‌م حیزبه سه‌ردانی باشوری کوردستانیان کرد و بوونه میوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
درێژه ی بابه ت
شنبه یازدهم خرداد 1387 کاتژمێر 14:43
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه،9ی جۆزه‌ردان كاسبكارێكی مه‌هابادی به ناوی ره‌حیم مام سه‌لیمی که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی به ناو ئینتیزامیی رێژیم و گیانی له ده‌ست دا.
كوردستان‌وكورد: به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئینتزامی له جاده‌ی بۆكان ــ مهاباد نزیك شارۆچكه‌ی میراوا ته‌قه له ماشینی كاسبكارێك به ناوی ره‌حیم مام سه‌لیمی دانیشتووی شاری مه‌هاباد ده‌كه‌ن‌و له ئاكام دا ناوبراو گیانی له ده‌ست دا.
درێژه ی بابه ت
كوردستان‌وكورد: به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئینتزامی له جاده‌ی بۆكان ــ مهاباد نزیك شارۆچكه‌ی میراوا ته‌قه له ماشینی كاسبكارێك به ناوی ره‌حیم مام سه‌لیمی دانیشتووی شاری مه‌هاباد ده‌كه‌ن‌و له ئاكام دا ناوبراو گیانی له ده‌ست دا.
درێژه ی بابه ت
شنبه یازدهم خرداد 1387 کاتژمێر 14:42
روانینی كریستیه‌ن ساینس له دووره دیمه‌نی گه‌مارۆی زیاتر دژی ئێراننله راپۆرتی نویێ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی‌دا هاتووه كه ئێران له سه‌ر پیتاندنی ئۆران‌یۆم به‌رده‌وامه، و هه‌ر بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ناوكی نیگه‌رانییه‌كی زۆری پێك هێناوه. |
درێژه ی بابه ت
شنبه یازدهم خرداد 1387 کاتژمێر 14:40
|
|
|
كوردستان میدیا: كه‌سێك به‌ناوی "ره‌حیم مام سلێمانی" له میراوای بۆكاندا به‌هۆی ده‌ستڕێژی یه‌كێك له هێزه‌كانی رێژیم جێگیر له كه‌لانته‌ریی ژماره 13ی میراوادا كوژرا. ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ناوبراو رۆژی 9ی جۆزه‌ردان له كاتێكدا به ماشین له بۆكانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه له لایه‌ن پله‌دارێكی پاسگای ژماره 13ی میراواوه بێ هیچ هۆیه‌ك دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ. ره‌حیم مام سلێمانی به‌م هۆیه‌وه له رێگای راگوێزان بۆ نه‌خۆشخانه‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه. |
شنبه یازدهم خرداد 1387 کاتژمێر 14:39
كوردستان میدیا: له ماوه‌ی حه‌وتووی رابردوودا پێنج كه‌س له ناوچه‌ی سه‌ڵماسدا به‌هۆی ده‌ستڕێژی هێزه دژی‌گه‌لییه‌كانی رێژیمه‌وه بریندار بوون.
به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، له گوندی "دێله‌زی"ی ناوچه‌ی شپیرانی سه‌ڵماسدا كه‌سێك به‌ناوی "ره‌فیق په‌روه‌رده"، ته‌مه‌ن 27 ساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ‌و به‌م هۆیه‌وه بریندار بووه.
هه‌روه‌ها "كامران سه‌لیمی" ته‌مه‌ن 26 ساڵ له گوندی "مزرئاباد"ی سه‌ڵماسدا دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ‌و بریندار بووه.
درێژه ی بابه ت
به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، له گوندی "دێله‌زی"ی ناوچه‌ی شپیرانی سه‌ڵماسدا كه‌سێك به‌ناوی "ره‌فیق په‌روه‌رده"، ته‌مه‌ن 27 ساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ‌و به‌م هۆیه‌وه بریندار بووه.
هه‌روه‌ها "كامران سه‌لیمی" ته‌مه‌ن 26 ساڵ له گوندی "مزرئاباد"ی سه‌ڵماسدا دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ‌و بریندار بووه.
درێژه ی بابه ت
شنبه یازدهم خرداد 1387 کاتژمێر 14:36
به نزیكبوونه‌وه له نۆزده‌یه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی دوكتور عبه‌دولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتیی PDKI، نووسه‌رێكی ڤێنێزۆئیلایی كتێبێكی له‌سه‌ر تێرۆری ئه‌م رێبه‌ره هه‌ڵكه‌وتووه‌ی كورد بڵاو كرده‌وه.به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "ئا‌ڤێستا" ئه‌م نووسه‌ره ناوی "كارۆل برۆنهوویه"و دۆستی نزیكی دوكتور قاسملووه. ناوبراو چه‌ندین جار چاوی به رێبه‌ری شه‌هید دوكتور قاسملوو كه‌وتووه.
درێژه ی بابه ت
یکشنبه بیست و نهم اردیبهشت 1387 کاتژمێر 15:33
هاوكات له گه‌ڵ سێزده‌یه‌مین رۆژی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، خه‌ڵكی ئاسایی شاری شووش چوونه ریزی كرێكارانی ناڕازیه‌وه‌و گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به به‌شداری هه‌زاران كه‌س پێكهێنا.له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په بۆ وه‌رگرتنی ماف‌و كرێ ده‌سته‌كانیان مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی ئه‌و كرێكارانه پێی نایه سێزده‌یه‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌و هاوكات خه‌ڵكی ئاسایی تێكه‌ڵ به‌ریزی ناڕازییان بوون. رۆژی شه‌ممه كرێكاران كه زیاتر له 2000 كه‌س ده‌بوون به هاوڕێیه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیان كاتژمێری 9ی سه‌رله‌به‌یانی له شه‌قامی چوارده‌زگه‌ی شووش ده‌ستیان كرد به رێپێوانێكی هێمنانه، به‌ڵام له گه‌ڵ گه‌مارۆ‌و له‌مپه‌ری هێزه ئینتزامی‌و ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیم رووبه‌روو بوونه‌وه.
درێژه ی بابه ت






